به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمی به‌سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێکی فه‌رمیدا به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێکه‌وت، به‌مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه و زنجیره‌یه‌ک دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته.
پرسی کشانەوەی ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراقیش بڕیارە باسی بکرێت و کازمی بەر لە بەڕێکەوتنی بەرەو واشگنتۆن رایگەیاند عێراق پێویستیی بە ئامادەبوونی ھێزی سەربازیی ئەمریکا نیە .
پێشتریش، جین ساکی وته‌بێژی کۆشکی سپی له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاندبو، جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا رۆژی دوشه‌ممه 26ی (ته‌موز/7)ی 2021 پێشوازی له مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌دیداره‌که‌ی نێوان جۆ بایدن و مسته‌فا کازمی گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شیی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت بواره‌کانی په‌روه‌رده و فێرکردن، ئابوریی، وزه و کلتور هاریکاری هه‌ردو وڵات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.
له‌ئێستادا شاندێکی باڵای عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌ئه‌مریکایه و گفتوگۆ له‌باره‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌که‌ن.
342/